رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢٢ کەسی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر لە سەر شەقامی ئەبو حوسەیرە خانووی بنەماڵەی تەرتوریی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥ فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
هەروەها خانووی خانەوادەی حیجازی بۆردومان کرا و ٢ ئافرەت شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خانووی خانەوادەی خەتیب ئەنجام درا و لانیکەم ٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
داگیرکەران لە شابورا خانووی خانەوادەی حەواجەتی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ فەلەستینی شەهیدبوون و لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی ئەبو تاها لە رەفەح ٥ فەلەستینی شەهید بوون.
سەرچاوەکانی تەندروستی باس لەوە دەکەن هێشتا ژمارەیەکی زۆر کەس لە ژێر دارپەردووەکاندا گیریان خواردووە و بێ سەروشوێنن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٠٥ رۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٤ هەزار و ٤٥٤ کەس شەهید بوونەتەوە و ٧٧ هەزار و ٥٧٥ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە خانوویێک لە ویلایەتی خەیبەر-پەختونخوا ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تەواوی شەو بەردەوام بوو لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینیی شەهید کرد کە ٢یان منداڵ بوون.
دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ئونروا راگەیاند کە نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەس بە هۆی هێرشەکانی سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە بە زۆر ئاوارە بوون.
پاشایەتی عومان راگەیاند، بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دامەزرێت.